+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

كورته‌ چیرۆك

بەمەبەستی دروستکردنی پەیوەندییەکی بەهێز لەنێوان زمان و ئەدەب و بیرکردنەوەی لاواندا، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ خەڵاتی باشترین کورتە چیرۆک بۆ لاوانی بەهرەمەند لە بواری نووسین و ئەدەبیاتدا پێشکەش دەکات.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مەرجە تایبەتەکان

  • چیرۆکەکە نابێ لە ٥٠٠ وشە کەمتر و لە ١٥٠٠ وشەش زیاتر بێت.
  • چیرۆکە دەبێ بە فایلی وۆرد و فۆنتی قەبارەی ١٤ بنووسرێت.
  • چیرۆکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە.
  • چیرۆکەکە دەبێ بۆ ئەم ئیمەیلە awards@rwanga.org بنێردرێت.
  • لێژنەی هەڵسەنگاندن، بۆ هەڵبژاردنی باشترین کورتە چیرۆکی ساڵ، ئەم خاڵانەی خوارەوە بە بنەمای سەرەکیی کاری خۆی دادەنێت:
  • ئۆرجیناڵ (originality)
  • شێواز (style)
  • نێوی چیرۆک (title)
  • گۆشەنیگا (point of view)
  • ناوەرۆک (theme، content)
  • تازەگەری (innovation)
  • داهێنان (creation)
  • زمان و خاڵبەندیی (language and punctuation)