+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

پڕۆگرامسازی

پڕۆگرامسازی یەکێکە لە نوێترین بابەتەکانی ناو زانستی تەکنەلۆجیای زانیاری، کە کاریگەری گەورەی لەسەر بەرەوپێچوونی جیهان هەیە و لاوان لەم زانستەدا ڕۆڵی باڵایان لە پێشکەشکردنی بیرۆکەی نوێدا هەیە. هەر بۆیە دەزگای روانگە دەرفەت بۆ لاوانی پڕۆگرامساز دەڕەخسێنێت تاکو لەڕێگەی بیرۆکە و پەرەپێدانە پڕۆگرامسازییەکانیاندا بەشداری پێشبڕکێ خەلاتەکانی روانگە ٢٠١٨ بکەن.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مەرجە تایبەتییەکان

  • بیرۆکەی پەرەپێدانەکە دەبێ تازە و کرداریی بێت و لەگەڵ مەرج و یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بگونجێت.
  • پەرەپێدانەکە دەبێت لەلایەن خاوەنی پڕۆگرامەکەوە ئەنجام بدرێت.
  • هەر پڕۆگرام و سۆفتوێرێکی کۆپیکراو و دابەزێندراو لەهەر سەرچاوەیەکەوە، پەسەند ناکرێت.
  • دەبێت هەموو زانیاری و دۆکۆمێنتەکانی تایبەت بە پڕۆسەی پەرەپێدان و کرداریی پڕۆگرامەکە پێشکەش بکرێت.
  • دەبێت سەرچاوەی کۆد (Source Code)ی پەرەپێدانی پڕۆگرامەکە پێشکەش بکرێت.
  • دەبێ وردەکاریی و زانیاریی و هەموو داواکارییەکان بۆ ئەم ئیمەیلە awards@rwanga.org بنێردرێن.