+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

هونه‌ری ریسایكلین

بەئامانجی بەیەکبەستنەوەی توانای هونەریی لاوان و پاراستنی ژینگەی کوردستان، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ هەلی پێشکەشکردنی ئەو بەرهەمە هونەریانەی لاوان دەڕەخسێنێت کە لەڕێگەی کەلوپەلی فڕێدراوو و لەپێناو پاراستنی ژینگەدا بەرهەم هێندراون.

مه‌رجه‌كان

  • بەرهەمەکە دەبێت لە خاشاک و کەلوپەلی دووبارە بەکارهێنراو دروستکرابێت.
  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.
  • بەرهەمەکە دەبێت بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.