+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

هۆنراوە

بۆ ئەوەی لاوان لە چوارچێوەی باڵاترین شێوازی دەربڕیندا گوزارشت لە خەیاڵ و ڕوانین و هەستەکانیان بکەن، دەزگای روانگە خەڵاتی باشترین هۆنراوە بۆ لاوانی بەهرەمەند لە بواری نووسینی هۆنراوەدا پێشکەش دەکات.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مەرجە تایبەتییەکان

  • هۆنراوەکە دەبێ بە فایلی وۆرد و بە فۆنتی یونیکۆد، قەبارە ١٤ بنێردرێت.
  • بەشداربوو دەبێت تەنیا بە یەک هۆنراوە بەشداری بکات.
  • هۆنراوەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە و بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • هۆنراوەکە دەبێ بۆ ئەم ئیمەیلە awards@rwanga.org بنێردرێت.