+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

فۆتۆگرافی

دەستڕەنگیی و وردبینی لاوانی فۆتۆگرافەر لە گرتنی وێنە و دیمەنی سەرنجڕاکێش شایەنی رەخساندنی دەرفەتی جیاوازە بۆ ناساندن و بەرەوپێشبردنیان، هەر بۆ ئەم مەبەستە خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ دەرفەتی پێشکەشکردنی بەرهەمی فۆتۆگرافیی دەخاتە بەردەم لاوانی فۆتۆگرافەر.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مه‌رجه‌ تایبەتەییەكان

  • هەر وێنەیەک نابێ کوالیتی لە ٣٠٠ دى پى اى (DPI) کەمتر بێت و بە شێوازى جەى پى ئی جى (JPEG) ، بەکوالیتى تەواو یان بە سى دى راستەوخۆ بگاتە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە
  • نابێ وێنەکە کارى فۆتۆشۆپى تیادا کرابێت و هیچ دەستکاریەک پەسند نییە.
  • دەبێت ئەو وێنەیەی دەنێردرێت بەرهەمى ساڵى ٢٠١٨ بێت و نابێ پێشتر بڵاوکرابێتەوە یا نمایش کرابێت.
  • تەوەرى بابەتەکان گشتییە (جیهانى منداڵان،کەلەپوور، ژینگە، سروشت،پۆرترێت،…هتد).
  • هەر بەشداربوویەک دەتوانێت تەنها بە یەک وێنە بەشدارى بکات.
  • فۆتۆیەکە دەبێ بۆ ئەم ئیمەیلە awards@rwanga.org بنێردرێت.