+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

تاكژه‌نی میوزیك

لاوان هێزی گۆڕانکاری و نوێگەریین لە هونەری موزیکژەنیندا. بۆ ئەوەی موزیکژەنە لاوەکان توانای هونەریی خۆیان لە موزیکدا نیشان بدەن، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ لە بەشی تاکژەنی میوزیکدا هەلی پێشکەشکردنی بەرهەمی میوزیکیی دەخاتە بەردەم لاوان

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مه‌رجه‌ تایبەتییەكان

  • بەشداربوو دەبێت ژەنیاری ئامێرێکی میوزیک بێت
  • بەرهەمەکە دەبێت یەکەمین جار بێت بەشداری پێشبڕکێی پێکرابێت.
  • ماوەی پارچە میوزیکەکە لە ٣ خولەک کەمتر نەبێت و لە ٥ خولەکیش زیاتر نەبێت.
  • بەشداربوو دەبێت تەنیا بە یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • بەشداربوو سەرپشکە لە هەڵبژاردنی هەر شێواز و ستایلێکی میوزیک.
  • مەرج نییە بەرهەمەکە لە ستۆدیۆ تۆمار کرابێت، بەڵام دەبێت بۆ بیستن و هەڵسەنگاندن روون بێت.
  • بەشداربوو بۆی هەیە بە ژەنینی پارچە میوزیکی هونەرمەندێکی دیکە بەشدار بێت، بە مەرجێک گۆڕانکاری لە شێواز و تەکنیکی کارەکەی کردبێت.
  • پارچە میوزکەکە دەبێت لە رێگەی ئیمەیلەی awards@rwanga.org یاخود بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.