+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

داهێنانی زانستی

هەمیشە بیرۆکە و بەرهەمە زانستییەکانی لاوان جێگەی تێڕامان و گرینگی پێدانە، هەر بۆیە خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ دەرفەت بۆ لاوانی خاوەن داهێنانی زانستی دەڕەخسێنت، بۆ ئەوەی بەرهەمە ناوازەکانیان بە دونیای داهێنان و زانست بناسێنن.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت.

  • مه‌رجه‌ تایبەتییەکان

  • پێشوازی لە هەر کارێکی نوێ و داهێنانێکی زانستی دەکەین و لەلایەن کەسانی پسپۆڕەوە هەڵسەنگاندن بۆ بەرهەمەکان دەکرێت
  • بەرهەمەکە دەبێت یەکەمین جار بێت بەشداری پیشبرکێی پێکرابێت و بەرهەمی نوێی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشداربوو دەتوانێت تەنها بە یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • بەشداربوو دەبێت کورتە باسێک دەربارەی داهێنانەکە پێشکەش بکات.
  • دەبێ بەرهەمەکە بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.