+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

كورته‌ فیلم

بۆ ئەوەی لاوان پشکی بەرەوپشێبردنی هونەری فیلم و سینەمایان لە کوردستان هەبێت، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ لاوانی دەرهێنەر هاندەدات کە نوێترین کورتە فیلمیان پێشکەش بکەن.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە.
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت

  • مه‌رجه‌كان تایبەتییەکان

  • بەشداریکردن تەنها لە رێگەى دەرهێنەرەوە دەبێت.
  • پێویستە بەرهەمى پێشکەشکراو نوێ بێت و بەرهەمى ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • نابێ ماوەى بەرهەم لە (١ )خولەک کەمتر بێت و لە (٣٠) خولەک زیاتر بێت.
  • ئەو بەرهەمانەى پێشکەش دەکرێن دەشێ بەهەموو فۆرماتێک وێنەیان تۆمارکرابێت، لە کاتى پێشکەشکردنیشدا پێویستە بە فۆرماتى "avi" بن.
  • بابەتەکان هەموو ژانرێک لە خۆ دەگرن و مەرجەکە تایبەت نییە بە ژانرێکى دیاریکراو.
  • ئەو کورتە فیلمانەی دەنێردرێن نابێ پێشتر بڵاوکرابنەوە یا نمایش کرابن.
  • کورتە فیلمەکە دەبێت لە رێگەی ئیمەیلەی awards@rwanga.org یاخود لەسەر دی ڤی دی بگەیەندرێتە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.
  • لەگەڵ کورتە فیلمەکە دەبێ ئەم زانیاریی و پێویستیانەی تر بنێردرێن (٤ فۆتۆى فیلمەکە بە کوالیتیى بەرز، تایتل، ناوی نووسەر، ناوی دەرهێنەر، سینۆپس).