+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

ده‌ستپێشخه‌ری كار

بەمەبستی پشتگیری کردنی توانای لاوان لەلایەنی کارکردن و ناساندنی پرۆژەی کار و بازرگانییەکانیان، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ دەرفەتی ناساندنی ئەو لاوانە دەڕەخسێنێت کە کارەکانیان بە ئاراستەی جیاواز بەرەوپێش بردووە.

مه‌رجه گشتییە‌كان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت.
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات.
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت

  • مه‌رجه‌ تایبەتییەکان

  • پڕۆژە و کارەکە لە ساڵی ٢٠١٦ دەستپێکرابێت و تا ساڵی ٢٠١٨ ئەنجامێکی سەرکەوتووی تۆمار کردبێت.
  • بەڵگەی تەواو پێشکەش بکرێت بۆ پیشاندانی سەرکەتوویی کارەکە.
  • بەشداربوو دەتوانێت تەنیا بە یەک پڕۆژەی سەرکەوتوو بەشداری بکات.
  • پڕۆژەکە بە شێوەیەکی گشتی دەبێ سوودی بە کۆمەڵگە گەیاندبێ.
  • ئەگەر پڕۆژەکە هەلی کاری بۆ خەڵکی تر ڕەخساندبێت، ئاماژە بە ناویان و پۆست و ژمارە تەلەفۆنەکانیان بدرێت.
  • وردەکاریی و زانیارییەکانی پڕۆژەکە دەبێت بۆ ئەم ئیمەیلە awards@rwanga.org بنێردرێت.