+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

وێنه‌ كێشان

بۆ ئەوەی رەنگەکان لەرێگەی جیهانبینی لاوانەوە تێکەڵبکرێن و نیگاری نوێی لێ بێتە بەرهەم، خەڵاتەکانی روانگە ٢٠١٨ دەرفەت بۆ لاوانی نیگارکێش دەڕەخسێنێت تاوەکو بەرهەمەکانیان بناسێنن و پەرە بە توانای وێنەکێشانیان بدەن.

مەرجە گشتییەکان

  • تەمەنی بەشداربوو دەبێ لەنێوان ١٥ تا ٢٥ ساڵدا بێت.
  • بەرهەمەکە نابێ پێشتر لە هیچ شوێنێکی تر بڵاو کرابێتەوە یان نمایشکرابێت، بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک بەرهەم بەشداری بکات
  • هەر کەسێک دانیشتووى پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، کەرکوک، هەڵەبجە بێت مافی بەشداربوونی هەیە
  • بەرهەمەکە لە ١٢-٨-٢٠١٨ تاوەکو١٢-١١-٢٠١٨ وەردەگیرێت.
  • بەشداربوو دەبێت ئامادەیی تێدابێت بۆ هەر چاوپێکەوتن و لێکۆلینەوەیەکی لیژنەی هەڵسەنگاندن.
  • بەشداربوو دەبێت کۆپیى ناسنامە و ژمارەی تەلەفۆن و ناوی شوێنی نیشتەجێبوون لەگەڵ بەرهەمەکەی بنێرێت.
  • ئەو بەرهەمەی کە خەڵات وەردەگرێت، دەزگای روانگە مافى بڵاوکردنەوەی هەیە ودەتوانێت لە هەر کات و شوێنێک و کەناڵێکی راگەیاندن بەرهەمەکە بڵاوبکاتەوە، تەنها بۆ کاری بازرگانی نەبێت

  • مه‌رجه‌ تایبەتییەکان

  • دەبێت کارە هونەرییەکە بەرهەمی ساڵی ٢٠١٨ بێت
  • بەشدار بوو دەبێت بە تەنها یەک تابلۆ بەشداری بکات
  • بەشداربوو ئازادە چ جۆرە شێوازێک کار بکات لە دەربرینی واقیعی کۆمەڵایەتی و مرۆڤایەتیدا، لە نێوان مێژوو و دابو و نەریت و گۆڕانکاریەکانی هاوچەرخدا. بەشێوازێک بێت داهێنانی هونەری، تایبەتمەندی کەسایەتی و راستگۆیی خۆی تیدا بنوێنێت.
  • بەشداربوو لەگەڵ تابلۆکە دەبێت روونکردنەوەیەک سەبارەت بە کارەکەی پێشکەش بکات.
  • بەهیچ شێوەیەک لەسەر تابلۆکە واژوو ناکرێت بەڵكو دەبێت لە دیوەی پشتەوەی ناو تابلۆکە واژوو بکرێت.
  • تابلۆکە دەبێت کاری دەستی بەشداربوو خۆی بێت و هاوکاری لە هیچ کەسانێک وەرنەگرتبێت.
  • هیچ کارێکی کۆپی و لاسایی کردنەوە وەرناگیرێت.
  • بەشداربوو سەربەستە لە دەستنیشانکردنی قەبارەی تابلۆکە.
  • به‌شداربوو ئازاده‌ به‌ چ جۆره‌ ته‌كنیكێك كاره‌كه‌ى ئه‌نجام ده‌دات و له‌سه‌ر چ جۆره‌ ماتریاڵێك كارده‌كات.
  • دەبێ بەرهەمەکە بگەیەندرێتە یەکێک لە ئۆفیسەکانی دەزگای روانگە بەم ناونیشانانەى کە لەخوارەوە ئاماژەیان پێکراوە.