+964 750 812 2229 awards@rwanga.org

خه‌ڵاته‌كانی روانگه‌ ٢٠١٧

دوا به‌رواری پێشكه‌شكردن: ١-١١-٢٠١٧

خه‌ڵاته‌كانی روانگه ٢٠١٧

دەزگای روانگە بەمەبەستی برەودان به توانای لاوان و دۆزینەوەی بەهرە شاراوەکانیان و شکۆفەکردنی هەستی متمانە بەخۆکردن و وەگەڕخستنی کارامەییە هونەریی و ئەدەبیی و زانستییەکانیان، لە بەرواری ١٠-٨-٢٠١٧ تاکو١-١١-٢٠١٧ بەرهەمی جۆراوجۆری هونەریی و ئەدەبیی و زانستیی ئەو لاوانەی کوردستان وەردەگرێت کەوا تەمەنیان لەنێوان ١٥- ٢٥ ساڵانە لەم بوارانەی کە دەستنیشان کراون هەر وەک: کورتە چیڕۆک، کورتە فیلم، فۆتۆگرافیی، تاکژەنی میوزیک، داهێنانی زانستیی، هونەری ریسایکلین, وێنەکێشان، دەستپێشخەری کار. هەر لاوێکیش بیەوێت بە بەرهەمێکی داهێنراوی خۆی بەشداری ئەو پێشبڕکێیە بکات، دەتوانێت دوای خوێندنەوەی مەرج و رێنماییەکانی تایبەت بە هەر بوارێک لەم بوارانەی سەرەوە بابەتەکەی بنێرێت بۆئەوەی لە رێگەی لیژنەی پسپۆڕەوە هەڵسەنگێندرێت و دواتریش لە ئاهەنگێکی شایستەدا خەڵاتی روانگە دەبەخشرێتە ئەو کەسانەی کە پلەی یەکەمیان بەدەست هێناوە.

خه‌ڵاته‌كانی روانگه ٢٠١٦

خه‌ڵاته‌كانی روانگه ٢٠١٥

پێشكه‌شكردن به‌ ئیمه‌یل

Awards@Rwanga.org

په‌یوه‌ندیمان پێوه‌ بكه‌

00964 750 812 2229